دوای وەرگرتنی ٧٠ هەزار دۆلار داعش ٢ براکەی سەربەست کرد

دوای وەرگرتنی ٧٠ هەزار دۆلار، چەتەکانی داعش ئەو دوو برایەیان سەربەست کرد، کە ١٥ ڕۆژ پێش ئێستا ڕفاندبوونیان.


دوای ئەوە کەسوکارەکەیان ٧٠ هەزار دۆلار-یان ڕادەستی چەتەکانی داعش کرد، بەیانی ئەمڕۆ هەریەک لە 'هێمن جەلال و قانع جەلال' لە گوندی دوڕاجی سەر بە شارەدێی زنانەی گەرمیان سەربەست کران و گەیشتنەوە لای کەسوکاریان.

جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری شارەدێی زنانە، بە ڕژنیوزی وت: هێمن و قانع لەگەڵ بەشیک لە کەسوکارەکەیان ئێستا لای ئێمەن و تەندورستییان باشە.

هێمن و قانع، سەرەتای ئەم مانگە لە سنووری شارەدێی زنانەی سەربە شارۆچکەی کفری لە ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندراون و دواتر بۆ سەربەستکردنیان داوای ئەو بڕە پارەیان لە کەسوکارەکەی کرد.
ش.ف