دووەم پێشانگای "ڕەنگە داپۆشراوەکان" کرایەوە

دووەم پێشانگای "ڕەنگە داپۆشراوەکان" بۆ هونەرمەندی شێوەکار نیاز عوسمان کرایەوە، کە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


ئه‌مڕۆ، لە گەلەری ئەمنەسورەکە لە شاری سلێمانی، سەندیکایی هونەرمەندانی کوردستان لقی سلێمانی، به‌ هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر، دووه‌مین پێشانگای "ڕه‌نگه‌ داپۆشراوه‌کان"ی بۆ هونه‌رمه‌ند نیاز عوسمان کردەوە.

لە پێشانگاکه‌دا ۳۳ تابلۆ‌ نمایشکرابوون، که‌ به‌ ڕه‌نگی جیاواز نه‌خشێنرابوون، هه‌ر یه‌کێک له‌ تابلۆکان مانایه‌کی به‌رجه‌سته‌ ده‌کرد، کە باسی له‌ ژنانی کوردستان و سروشتی کوردستان و داگیرکاریی و کاولکارییەکانی کوردستان و هونەری میوزیک ده‌کرد.

نیاز عوسمان، هونەرمەندی شێوەکار لەساڵی ۱۹۷۳ لەدایکبووە، تاوەکو ئێستا بەشداری زیاتر لە ۳۰ پێشانگای هاوبەشدا کردوە، لە ساڵی ۲۰۱۱ یەکەم پێشانگای تایبەتی کردووەتەوە.

 

ک.ک