دووەم ڕۆژی پێشانگای 'ڕێبەرایەتی ئازاد وێنەی ئازاد نیشاندەدات'

لە دووەم ڕۆژیدا، پێشانگای 'ڕێبەرایەتی ئازاد وێنەی ئازاد نیشاندەدات' لە شاری سلێمانی بەردەوامە، کە تیایدا وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە نمایشکراوە و بە چەندین تابلۆش، گوزارشت لە فکری ئۆجالان کراوە.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی، پێشانگای 'ڕێبەرایەتی ئازاد وێنەی ئازاد نیشاندەدات' کرایەوە، کە لەلایەن ڕێکخراوی نۆێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەریی ڕێکخراوە و ئەمڕۆش دووەم ڕۆژییەتی.

لە پێشانگەکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دەستپێکردنی گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە وەک ناڕەزایەتییەک لە دژی دەستگیرکردنی ئۆجالان ئامادەکراوە، تیایدا چەندین وێنەی ئۆجالان و گەریلا و شەھید و جوانیی سروشت ڕەنگی دەدایەوە و لەلایەن شەش شێوەکارەوە ئامادەکرابوون.

ئەم پێشگایە دوێنی لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانییەوە دەستیپێکردوە و بڕیارە تاوەکو ١٥ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دەستپێکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، ئێستا گۆشەگیریی توند لەسەر ئۆجالان بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حه‌وت ساڵە ڕێگا نەدراوە پارێزەرەکانی سەردانی بکەن و خانەوادەکەشی زیاتر لە دوو ساڵە نەیانتوانیوە بیبینن.

ب.ل