دوو سیناتۆری ئەمریکا داوای سزادانی تورکیا دەکەن

دوو ئەندامی ئەنجومەنی سیناتی ئەمریکا داوا لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.


ڤان هۆڵن سیناتۆری دیموکراتیەکان و لیندسی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکان لە نامەیەکدا، کە ئاڕاستەی مایک پۆمپیۆ-ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان کردووە، داوای سزادانی تورکیا دەکەن.

داواکاریی ئەو سزایە بەهۆی کڕینی سیستەمی موشەکی ئێس -٤٠٠ ڕوسییە و بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتراوە"تۆ پێشتر باست لەوە کردبوو ئەگەر تورکیا ئەو سیستمە بەرگرییە موشەکییە ڕوسیە بکڕێت ئەوا ڕووبەڕووی سزای ئەمەریکا دەبێتەوە، بەتایبەتی وتت بەپێی یاسای ( ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی ئەمەریکا لەڕێی سزاکانەوە ) دەبێت سزا بدرێت، وتیشت من دڵنیام لەوەی دەبێت پابەندی ئەو یاسایە بین".

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس، باسیان لەوەش کردووە، کە شکست هێنان لە جیبەجێکردنی یاساکەدا دەبێتە هۆی ئاڕاستەکردنی پەیامێکی خراپ بۆ وڵاتانی دیکە و پێیان دەڵێت دەتوانن یاساکانی ئەمەریکا بە کەم بزانن بەبێ ئەوەی هیچ دەرەنجامێکیان لێبکەوێتەوە، دەشڵێن: کاتی ئارام گرتن ماوەیەکی زۆرە تەواو بووە، ئێستا کاتی جێبەجێکردنی یاساکەیە.

ش.ف