دیار دێرسیم گۆرانییەک پێشکەشی خەڵکی شیلادزێ دەکات

دیار دێرسیم لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ لای مانگرتووانی هەولێر ئاشکرایکرد، کە گۆرانییەکی شۆڕشگێڕیی بە دیاری بۆ خەڵکی شیلادزێ ئامادە کردووە و لە داهاتوودا بڵاویدەکاتەوە.


ئەمڕۆ دیار دێرسیم، هونەرمەندی دیاری کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد، کە گۆرانییەکی شۆڕشگێڕیی بۆ خەڵکی شیلادزێ وەک دیارییەک ئامادە کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بە هاوبەشی لە گەڵ حەسەن شەریف، بڵاوی دەکەکاتەوە.

دیار لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، کە ڕاپەڕینی شیلادزێ هاوشێوەی ئەو چالاکییەیە کە لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤لە شەمزینان گەنجانی کورد بەرخۆدانی گەورەیان دەستپێکرد و تووڕەییان لە بەرامبەر دوژمن تەقییەوە، هەروەها وێنەی ١٥ تەباخ وهاوشێوەی ڕۆحی بەرخۆدانی ئەو کات بوون.

جێگای ئاماژەیە، هونەرمەند دیار دێرسیم، لە ڕۆژی ٢١ی مانگ لە نەورۆزی بناری قەندیل بەشداری دەکات و بە گۆرانییەکانی ئەو ڕۆژە لە گەڵ هەر چوار پارچەی کوردستان پیرۆز دەکات.

س.ح