زانکۆی سلێمانی میوانداریی تەڵعەت تاهیر دەکات

لە زانکۆی سلێمانی، کۆڕێکی شیعری بۆ تەڵعەت تاهیر-ی شاعیر ڕێکخرا.


ئەمڕۆ لە ھۆلی کۆمار لە بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، کۆڕێکی شیعری بۆ تەڵعەت تاھیر ڕێکخرا.

 

کۆڕەکە لە سەرەتاوە بە باسکردن لە بەشێکی ژیانی شاعیر و کارەکانی دەستیپێکرد، دواتر  بە خوێندنەوەی چەند کۆپلە شیعرێکی شاعیر بەردەوامی بە کۆڕەکە درا.

شیعرەکان و بەرهەمەکانی تەڵعەت تاهیر ناوەڕۆکی ڕۆمانسی هەیە و بەشێکیشی باس لە کوردستان و مرۆڤایەتی دەکات.

تەڵعەت تاهیر خورشید، لە ۱۸-١-۱۹۷۳ لە شارۆچکەی مەخمور لە دایکبووە، لە ۱۹۹٠وە دەنووسێت و ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە، هەروەها ئێستا جێگری سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژە.

چوار کتێبی چاپکراوی هەیە ، لەوانە، کتێبی 'لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی'، دەرچوون لە سووڕیی نووسین، بنەچەی سەوسەن، عەتری ئەو عاشقانەی مردن'.

س.ح