زمان و کلتوری کوردیی بە خوێندکارانی زانکۆیەکی ئەمریکا دەناسێندرێت

چالاکانی کورد لە شاری دێنڤەری ویلایەتی کۆلۆرادۆ، زمان و کلتوری کوردییان بە خوێندکارانی زانکۆیەکی ئەو شارە ناساند.


ساڵانە لە مانگی ئازاردا بەشی کلتوری زانکۆی میترۆپۆلەتن لە شاری دێنڤەری ولایەتی کۆلۆرادۆ-ی ئەمریکا، لە پێشانگای ساڵانەی کلتور و زمانە جیاوازەکان دەکاتەوە و بۆ یەکەم جار کورد-یش بەشداریی تێدا کرد.

خوێندکارانی زانکۆکە دڵخۆشبوون بە ناسینی زمان و کلتوری کوردیی و بڕیارە زمان و کلتوری کوردیی بکەنە بەشێک لە پرۆگرامی خوێندنی بەشی کلتوری زانکۆکە.

پێشانگاکە چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە و ڕۆژی یەکەم سەما پێشکەش کرا، ڕۆژی دووەم فیلم و دوێنێ تایبەت بوو بە زمان، بڕیارە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژ دەبێت.

لەم وەرزەدا فلمیکی یابانی پێشکەش کرا، وەرزی داهاتوو فیلمی کوردیی نمایش دەکرێت.

ش.ف