سروشت لە تابلۆکانی محەمەد خورماڵییدا

سروشت و ژیانی کۆنی کوردەواریی لە تابلۆکانی شێوەکار محەمەد خورماڵییدا ڕەنگ دەداتەوە.


ئەمڕۆ دووەمین پێشانگای شێوەكاریی محەمەد خورماڵی لە هۆڵی گرین گەلەری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شارەزوور لە شارۆچکەی شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی كرایەوە.

پێشانگاكە ٤٠ تابلۆ قەبارە جیاوازی تێدا نمایش کراوە و بەشی زۆریان تابلۆی سروشت، گوندەکانی کوردستان و ژیانی کۆنی کوردەواریین و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ش.ف