سلێمانی، نمایشكردنی كتێبەكانی ئۆجالان بەردەوامە

'كۆمیتەی هەڵمەتی ژنانی باشوری كوردستان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ'، بە دروشمی "ئازادیی مرۆڤ ئازادیی فكرە"، کە لە شاری سلێمانی هەڵمەتێكی فرۆشتنی كتێبەكانی ئۆجالانیان لە شەقام دەستپێكردبووە و بەردەوامە


ئێوارەی ٣ی ئەم مانگە، لە بەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی، بۆ دووەم ڕۆژ كتێبەكانی ئۆجالان نمایشكرا و ئەمڕۆش بەردەوامیی هەیە.

'كۆمیتەی هەڵمەتی ژنانی باشوری كوردستان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ' ماوەی پێنج مانگە دامەزراوە و چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبات، كۆمیتەكە لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند:"دروشمی سەرەكیمان 'ئازادیی مرۆڤ ئازادیی فكرە و تێگەیشتنی ئازادییە'، یەكێك لە چالاكیەكانمان بەڕێوەبردنی پێشەنگای پەرتووكە بە ناوی پێشەنگای پەرتوك بۆ  هۆشیاری ژنان، كە بەشێكی زۆری ئەم كتێبانە بەرهەمی فكری ئۆجالانە، ئێمە پێمانوایە تاكە ڕێگەی چارەسەری بۆ تەواوی كێشەكانی كۆمەڵگا بەتایبەتی كێشەی ژنان پراكتیزەكردنی فكری ڕێبەر ئۆجالانە".

ڕێکخەرانی ئەو هەڵمەتە ئاماژە بەوە دەکەن،  کە بەشێوازێکی باش پێشوازیی لە هەڵمەتەکەیان کراوە، و بۆیە لەم کاتەشدا کتێبەکانی ئۆجالانیان نمایشکردووە، وەک خۆیان دەڵێن "لە ئێستادا ڕێژەی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان زیادیان کردووە، هەربۆیە ئامانجی سەرەکیمان هۆشیارکردنەوەی ژنانە".

س.ح