سلێمانی، یادی هۆزان سەرحەد كرایەوە

لە شاری سلێمانی، بە گۆرانی و میوزیك یادی گەریلا و هونەرمەند هۆزان سەرحەد كرایەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لە كافتریای ئەمنە سوورەكە لە شاری سلێمانی لە لایەن گروپی چاند و هونەری باشوری كوردستان بیستەمین ساڵیادی گەریلا و هونەرمەند هۆزان سەرحەد كرایەوە.

سەرەتای یادەكە بە خولەكێك ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری دەستی پێكرد و دواتر چەند وتارێك لە لایەن كارە محەمەد و جەزای سازەوە لە چوارچێوەی یادەكە پێشكەش كران.
هونەرمەن تالیب ڕەسوڵ كە هاوڕێی هۆزان سەرحەد بووە، چەند گۆرانییەكی هۆزان سەرحەدی پێشكەش كرد و لە چوارچێوەی ئەو یادەدا وتی: هۆزان سەرحەد توانی لە ماوەیەكی زۆر كەمدا شوێن دەستی خۆی لە بواری مۆسیقا و گۆرانی كوردیدا دیاری بكات، بەڵام بەداخەوە یادی بە پێی پێویست نەكرایەوە ئەگەرچی زۆر كەس لە سەر دەستی ئەو پێگەیەندرا و ئێستاش لە یادەكەدا هونەرمەندان بە كەمی دەبینرێن، بۆیە كورد پێویستە بزانێت كە چ كەسێكی دانسقەی لە دەستداوە.

دواتركورتەیەك لە سەر ژیان و كارە هونەرییەكانی پێشكەشی ئامادەبووان كرا و پاشان گروپی شەهید سەرحەد بە چەند گۆرانییەك یادەكەیان بەرز ڕاگرت.

سولێمان ئالی دۆخان، ناسراو بە هۆزان سەرحەد، لە ٢٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٧٠لە شارۆچكەی ئەلەشكیردی سەر بە ناوچەی ئارارات، لە باكوری كوردستان لە دایكبووە و لە ٢٢ی تەمموزی ساڵی ١٩٩٩ لە هەرێمی بۆتان لە باكوری كوردستان لە بۆسەیەكی دەوڵەتی تورك شەهیدبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.ح