سوپای تورك لە برادۆست تەقەمەنی فڕێدەداتە خوارەوە

کۆپتەرەکانی سوپای تورک لە سنووری برادۆست تەقەمەنی فڕێ دەداتە خوارەوە و ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی گوند نشینەکان دروستکردووە.


بەشێک لە تەقەمەنیەکان لە گوندی خەلیفان لە شارەدێ سیدەكان دۆزراوەتەوە، بەپێی زانیاری ئەو کەسانەی کە شارەزای چەکن، ئەو تەقەمەنیەی دۆزراوەتەوە گازی فۆسفۆڕی تێدایە.

د.ع