سوپای تورک شوێنەوارە مێژووییەکانی عەفرین تاڵان دەکات

سوپای تورک شوێنەوارە مێژووییەکانی عەفرین تاڵان دەکەن و دەیانبەن بۆ تورکیا.


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فوراتنیوز، سوپای تورک و چەتەکانی گردی مێژوویی جرناس-یان لە ڕۆژئاوای گوندی سینارا لە شارۆچکەی شییەی عەفرین هەڵدەکۆڵن.

هەربەگوێرەی ئەو هەواڵي"ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی لەو گردەدا دەرهێنراون، دزیویانن و بردوویانن بۆ تورکیا".

چەند مانگ لەوە پێش سوپای تورک و چەتەکانی گۆڕستانی مێژوویی عەلی دادا-یان لە گوندی سینارا لە ناوچەی شییەی عەفرین ڕووخاندبوو و لە شوێنەکەیدا بنکەیەکی سەربازییان دروستکردووە.

ش.ف