سوپای عێراق ڕێگەی نەدا دیلە ئازادکراوەکان بچنەوە شەنگال

گروپێکی دیکەی هاوڵاتیانی ئێزدی کە لە دەستی چەتەکانی داعش لە سوریا ئازادکرابوون ویستیان بچنەوە شەنگال، بەڵام سوپای عێراق ڕێگەی پێنەدان.


لە دوایین ئۆپەراسیۆندا لە باغۆز کە دوێنێ کۆتایی هات، ١٧ هاوڵاتی دیکەی ئێزدی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکران.

ئەو هاوڵاتیانە کە ڕادەستی ماڵی ئێزدیانی ڕۆژئاوا کرابوون، بۆ ئەوەی ڕەوانەی شەنگال بکرێنەوە، هێنایاننە سەر سنوری شەنگال - ڕۆژئاوا، ئەوان ١٧ کەس بوون و یەکێکیان ژنێکی بریندار بوو، بەڵام لە لایەن سوپای عێراقەوە ڕێگەیان پێنەدرا بچنەوە شەنگال.

سوپای عێراق هۆکاری ڕێگرییەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە سنور داخراوە و ڕێگە نادان دەرباز ببن.

بەهۆی ئەو ئاستەنگیانەوە هاوڵاتیان گەڕانەوە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

ک.ک