سەرەڕای بۆردوومانەکان ئاهەنگی ١٥ تەباخ لە قەندیل دەستی پێکرد

لەبناری قەندیل ئاهەنگی یادکردنەوەی ١٥ی تەباخ، یادی دەستپێکردنی شۆڕشی چەکداریی پەکەکە دەستی پێکرد.


لەگەڵ ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چەند گوندێکیان لە بناری قەندیل بۆردوومانکرد، بەڵام هاوڵاتیانی بناری قەندیل بەشدارییان لە ئاهەنگی یادی ١٥ی تەباخ-دا کرد، کە لەئێستادا لەبناری قەندیل ئەنجامدەدرێت.

ئاهەنگەکە بە دەستپێشخەریی گەنجانی وڵاتپارێز و قەڵغانی زیندوو لە بناری قەندیل ئەنجامدراوە، هونەرمەندان، کەریم سورچی، شەیدا قەوامی، فەریبۆرز، جاسمی ساز، گروپی شەهید سەرحەد بەشداریی تێدا دەکەن.

د.ع