سەنگەسەر، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

لە سنوری شارەدێی سەنگەسەری سەر بە شارۆچکەی پشدەر، ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.


کەمێک پێش ئێستا لە شارەدێی سەنگەسەری سەر بە شارۆچکەی پشدەری سنوری پارێزگای سلێمانی، ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز، ڕووداوەکە لە سەر ڕێگای سەرەکی گەڕەکی ھەواری نوێ لە سەنگەسەر ڕوویداوە، ڕووداوەکە  لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان تراکتۆرێک و ئۆتۆمبێلێکی نیسان پیک ئاب و لە ئاکامی ڕووداوەکەشدا شۆفێری تراکتۆرەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکی نیسانەکەش بریندار بووە و گەیەنراوەتە نە خۆشخانە.

ک.س