شاعیرانی کورد و عەرەب پێکەوە کۆڕێکیان ئەنجامدا

لەشاری سلێمانی کۆڕکی شیعر خوێندنەوە بە بەشداری چوار شاعیری کورد و چوار شاعیری عەرەب ئەنجامدرا.


ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناوەندی ڕۆشنبیری سارا لەشاری سلێمانی شاعیرانی کورد و عەرەب پێکەوە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەیان ئەنجامدا، تێیدا دەیان ڕۆشنبیر و کەسایەتی کورد و عەرەب ئامادەبوون.

ئامانجی کۆڕکە بریتیبوو لە کۆکردنەوەی ئەدیبانی کورد و عەرەب پێکەوە، کەتێیدا هەیەکە لە شاعیران ( سایرە ئەکرەم، سارای پایز، شەیدا مەعروف، سەلام سەید، میشەل بەیاتی، موهەنەد تەیب، نازم سویداوی و نەوزاد مستەفا) هۆنراوەیان خوێندەوە.

سارای پایز، ژنە شاعیری کورد، لەبارەی کۆڕەکەوە وتی: ئێمە زۆر خۆشحاڵبوین، کە لەم کۆڕەدا، هەستەکان بەزمانی عەرەبی و کوردی دەربڕان.

د.ع