شانۆی کورسییەکان نمایش دەکرێت

شانۆی "کورسییەکان" لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی نمایش دەکرێت.


گروپی شانۆی گۆدۆ دوێنێ یەکەم ڕۆژی نمایشی دەقی "کورسییەکان"ی لە نووسینی یوژەن یونێسکۆ و بە ورگێڕانی هەورامان وریا قانع  دەستپێکرد.

شانۆکە لە ڕۆژانی ٥ بۆ ٩ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی شاری سلێمانی نمایش دەکرێت.

شیلان عەبدوڵا و سۆران ئەکرەم دوو ئەکتەری سەرەکیی شانۆکەن.

داستان بەرزان دەرهێنەری شانۆکەیە و بۆ ڕۆژ نیوز وتی: ئەو شانۆیە باس لە دووبارەبوونەوەی ژیانی ژن و پیاوێک دەکات.

ش.ف