شەهرام نازری لەدژی داگیرکاریی کۆنسێرتێکی هەڵوەشاندەوە

هونەرمەندی بەناوبانگی کورد، شەهرام نازری و گروپی میوزیکی مەولەوی بۆ هاوسۆزی و پشتیوانی لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، کۆنسێرتەکانیان لە وڵاتی سوید هەڵوەشاندەوە.


شەهرام نازری هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد و گروپی میوزیکی مەولەوی، بڕیار بوو لە ڕۆژانی داهاتوودا لە شارەکانی مالمۆ و ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید کۆنسێرتێک سازبکەن، بەڵام بڕیاری ئەنجامنەدانی کۆنسێرتەکەیاندا.

بەگوێرەی هەواڵێکی فورات نیوز. هونەرمەند شەهرام نازری ڕایگەیاندووە، بۆ دەڕبرێنی هاوسۆزی و ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، کۆنسێرتەکەیان هەڵوەشاندوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە پێش شەهرام نازری چەندین هونەرمەند و گروپی هونەری دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هەروەها دەربڕینی پشتیوانی خۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆنسێرت و کارە هونەرییەکانیان لە وڵاتی تورکیا و چەند شوێنێکی دیکە هەڵوەشاندبوەوە.

ک.س