فیستیڤاڵی سینەمای کوردیی لە بلباو کۆتایی هات

سێیەمین فیستیڤاڵی سینەمای کوردیی لە بیلباو ئەمڕۆ کۆتایی پێ هات.


هەروەک دوو ساڵی ڕابردوو ئەمساڵیش پلاتفۆرمی "کوردیستانێکین ئەلکارتاسونا" کە پلاتفۆرمێکی پشتیوانیی لە گەلی کوردە لە وڵاتی باسک فیستیڤاڵی سینەمای کوردیی ڕێکخست و ئیوارەی دوێنێ کۆتایی پێ هێنا.

ئەو فیستیڤاڵە کە لە هۆڵی بیلبۆ ڕۆک بەڕێوەچوو ڕۆژانی ٥، ١٢ و ١٩ی ئەم مانگە بە فیلمەکانی گوڵستان، خۆری باکور، کوردستان شۆڕشی ژنان و ١٤ی تیرمەهـ"تەموز" بەڕێوە برا.

پلاتفۆرمی پشتیوانی لە گەلی کورد لە هەرێمی باسک-ی وڵاتی ئیسپانیا هەموو ساڵیک بەڕێخستنی هەفتەی سینەمای کوردیی هەوڵ دەدات خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد، بەرخۆدان و ئێش و ئازار و سەرکەوتنەکانی لە رێگای سینەماتۆگرافی بە گەلی باسک بگەیەنێت.

لە فیستیڤاڵەکەدا بەشدارییەکی بەرچاوی گەلی باسک بە تایبەت ژنان و گەنجان بینرا.

ش.ف