فیستیڤاڵێکی هونه‌ریی له‌ خانه‌قین بەڕێوەچوو

لە شارۆچکەی خانەقین فیستیڤاڵێکی هونه‌ریی بەڕێوەچوو، کە چەندین بەشی وەکو شانۆ، پێشانگای شێوه‌کاریی، شیعر و هۆره‌ی فولکلۆریی لەخۆگرتبوو.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ناوه‌ندی کلتوری خانه‌قین فیستیڤاڵێکی هونه‌ریی به‌ڕێوەچووه‌، که‌ له ‌لایه‌ن گروپی له‌پێناو ئه‌ڵوه‌ن و قاوه‌خانه‌ی عه‌بدولمه‌جید لوتفی و ناوه‌ندی کلتوری خانه‌قینەوە ڕێکخرابوو.

جەواد فه‌یزوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی له‌پێناو ئه‌ڵوه‌ن به‌ ڕۆژنیوزی وت: ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ پێناو ئەڵوەن و ناوه‌ندی کلتوری خانەقین و قاوه‌خانه‌ی عه‌بدولمه‌جید لوتفی سازدراوە، فیستیڤاڵه‌کهش‌ بریتی بوو له‌ شانۆ، پێشانگای شێوه‌کاریی، شیعر، هۆره‌ی فولکلۆریی.

وتیشی: وەک گروپی له‌پێناو ئه‌ڵوه‌ن ئامانجان خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی خانه‌قینە به‌ بێ هیچ جیاوازییه‌کی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی.

هه‌روه‌ها سۆلاف مه‌حمه‌د، شێوه‌کاری به‌ ڕۆژنیوزی وت: له‌ پێشانگاکه‌ به‌ پێنچ تابلۆ به‌شداریم کردووه،‌ سه‌رجه‌م به‌شداربووانی پێشانگاکه‌ بریتی بووین له‌ ١٢ شێوه‌کار و به‌ ٣٠ تابۆلۆ به‌شداریمان کردووه‌ و هیوادارین له‌ ئاینده‌دا چالاکی زیاتر له‌ بوارنی هونه‌ریی ئه‌نجام بدرێت له‌ خانه‌قین.

شیرین خانه‌قینی، بەشداربووی فیستیڤاڵەکە به‌ ڕۆژنیوزی وت: وه‌کو شاعیرێک به‌شداریم کردووه‌ له‌م فیستیڤاڵه‌، ئەوە بۆ جاری دووه‌م ئه‌م فیستیڤاڵه‌ ئه‌نجام بدرێت له‌ خانه‌قین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م جاره‌ به‌ره‌وپێشچوونی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و هیوادارم ئه‌م جۆره‌ چالاکییانه‌ به‌ردەوا‌م بێت له‌ خانه‌قین.

هه‌روه‌ها سه‌جا وه‌لید، ئه‌کته‌ر، به‌ ڕۆژنیوزی وت: ئێمه‌ خوێندکاری په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کانی خانه‌قینین، وێرای ئه‌وه‌ی که‌ به‌شی شانۆ له‌ په‌یمانگاکه‌مان نییه‌، به‌ڵام به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا سیروان نه‌وروز، گروپێکی شانۆییمان دامه‌زراندووه‌ و ئه‌مڕۆ شانۆی (وه‌من چه‌)مان نمایشکرد.

 

 

ک.ک