فیلمێک لەناو کاولکارییەکاندا

ئۆزجان ئالپەری دەرهێنەر فیملێکی لەبارەی کاولکارییەکانی سوور و جزیر دروست کردووە، کە تێیدا ڕووداوەکانی سوور و جیر لە زمانی شاعرێکی خەڵکی باسکی ئیسپانیاوە دەگێڕێتەوە.


فیلمی "لەناو کاولەکاندا" لە دەرهێنانی ئۆزجان ئالپەر ،چیرۆکی کاولکارییەکانی سوپای تورک لە سوور و جزیر لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دەگێڕێتەوە، ئەو فیلمە لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی نمایشکراوە.

فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە ٦٦ هەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی سان سباستیان نمایشکرا، ئۆزجان ئالپەر لەبارەی فیلمەکەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دەڵێت: داوام لێکرا لەبارەی ساریۆناندیای شاعری سەربەخۆیی خوازی خەڵکی باسک فیلمێک دروست بکەم، ئەو شاعرە ماوەی ١٥ ساڵ لە زینداندا مابووەوە، بۆ ئەو پرۆژەیە داوا لە ١٢ فیلمساز کرابوو، کە لەبارەی ژیانییەوە فیلم دەربهێنن، منیش یەکێک بووم لەوان.

باس لەوەش دەکات: پاش ئەوەی شعرەکانی ساریۆناندیام خوێندەوە، بەو دەرئەنجامە گەیشتم کە چیرۆکی سووری ئامەد لە زمانی ساریۆناندیا وە بگێڕمەوە، ئەو کاتە چوون بۆ سوور قەدەغە بوو، بۆیە ئەنیمایشنێکمان لەبارەیەوە دروست کرد.

لە بەردەوامیش دا دەڵێت: شعری "سەردەمە سەختەکان"ی ساریۆناندیا زۆر شێوەی ئەو ڕووداوانەی دەدا وا لە سوور و جزیر ڕوویان دەدا، پاش ئەوەی بۆ ساریۆناندیام باسکرد خۆشحاڵ بوو و وتی، پێم خۆشە شعرەکەم زمانحاڵی سەختییەکانی گەلی کورد بێت، ئێمەش ئەو شعرەمان لە فیلمەکەدا بەکارهێنا.

ش.ف