فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى فیلمى دهۆک کۆتایى هات

شەشەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى فیلمى دهۆک، لەدواى هەفتەیەک بەردەوامى ئەمڕۆ کۆتایى بە کارەکانى هێنا و خەڵاتى فێستیڤاڵەکە دابەشکرا.


ئێوارەى ئەمڕۆ، فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى فیلمى دهۆک، کە لەشارى دهۆک ئەنجامدرابوو، لە دواى حەوت ڕۆژ لە بەردەوامى کۆتایى بەکارەکانى هات.

لە کۆتایى فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى فیلمى دهۆک-دا ئەم خەڵاتانە دابەشکران، خەڵاتی پارێزگای دهۆک، درایە محەممەد جانۆ و محەممەد موحسین ئامێدی، خەڵاتی یەڵماز گۆنای، وەک ڕێزلێنان درایە مامۆستا زیرەک، خەڵاتی گەڵای مێوی زیوی، درایە فیلمی 6Bـی دەرهێنەر عەلی ڕەزایی، خەڵاتی گەڵای مێوی زێڕین، بۆ باشترین کورتە فیلمی کوردی درایە فیلمی پانتۆر-ی، دەرهێنەر تەحیسن ئوزمان، خەڵاتی گەڵای مێوی زێڕین، بۆ باشترین بەڵگە فیلمی کوردی درایە بەڵگە فیلمی مین هەڵگر-ی دەرهێنەر هۆگر هروری.

هەوەها خەڵاتی لیژنەی کورتە فیلمی نێودەوڵەتی، بۆ دەرهێنەر عەلی ڕەزایی بۆ فیلمی بێ سێکس، خەڵاتی باشترین دۆکیۆمێنتاری بیانی، بۆ گیم گیرلس، خەڵاتی ڕەخنەگریی، بۆ فیلمی ناڤبەر، خەڵاتی ڕێزلینان، بۆ ئەکتەری کورد ئەحمەد زیرەک، خەڵاتی پارێزگای دهۆک، بۆ دوو فیلم، درایە فیلمی قەهرەمانی چەرخی و فیلمی قوربان، خەڵاتی باشترین ئەکتەری کورد، بۆ فەیاز دوومان، خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ، شووکران، خەڵاتی باشترین سیناریۆ، بۆ فیلمی ژینی بێ ژیان، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری کورد، بۆ محەممد عەلی کونار،خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی کوردی، بۆ فیلمی زاگرۆس.

شایەنى باسە شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆك، ڕۆژى ٢٠ى ئەم مانگە  دەستیپێكرد، تێیدا ١٠٥ فیلم لە ٥٠ وڵاتەوە بەشدارى تێدا کردبوو.

د.ع