فێستیڤاڵی خواردنە کوردەوارییەکان بەڕێوەچوو

لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین فێستیڤاڵی ساڵانەی خواردنە کوردەوارییەکان بەڕێوەچوو.


ئەمڕۆ لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت-ی زانکۆی ڕاپەڕین، فێستیڤاڵی خواردنە کوردەوارییەکان بە سەرپەرشتیی گروپی کۆمەک و بە بەشداریی خوێندکاران بەڕێوەچوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی ٣٠ جۆر خواردنی کوردەواریی نمایش کران، دۆینە، قوڕاو، کەشک، ترخێنە، ماش، کدو، دۆڵمە، دۆکلیو، کفتە و بریانی لە نمونەی ئەو خواردنانەن و داهاتەکەشی خرایە ناو سندوقی کۆمەک.

وەک لەتیف یەحیا، مامۆستای زانکۆ و سەرپەرشیاری فێستیڤاڵەکە باسی کرد، ئەو بڕە پارەیەی دەخرێتە سندوقی کۆمەکەوە، دابەش دەکرێت بەسەر خوێندکارە کەمدەرامەتەکانی زانکۆکەدا.

هەریەک لە شادی نزار و سۆزیار عەلی، خوێندکارانی زانکۆ و بەشداربووی فیستیڤاڵەکە، ئامانجی فێستیڤاڵەکاین خستەڕوو، کە ناساندنی خورادنە کوردەوارییەکانە، بەتایبەت بۆ ئەو مامۆستایانەی، کە بیانیین، ئەمە جگەلەوەی لەو ڕێگایەوە دەتوانن هاوکاریی خوێندکارە کەمدەرامەتەکان بکەن.

فێستڤاڵەکە تا وەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

ش.ف