فێستیڤاڵی ساڵانەی پەروەدەی قوتابخانەكان لە كەركوك بەڕێوەدەچێت

بە بەشداری ٢٠ بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی عێراق فێستیڤاڵی ساڵانەی شانۆ بۆ تیپەكانی پەروەدە لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت.


پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی چالاكی قوتابخانەكانی كەركوك، نۆیەمین فێستیڤاڵی شانۆیی ساڵانە دەستی بەكارەكانی كرد و بڕیارە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە ماوەی ٩ ڕۆژ بخایەنێت، کە تێیدا ٢٠ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی عێراق بەشداری فیستیڤاڵەكەن.

نورەدین جەبار، بەڕێوەبەری چالاكی قوتابخانەكانی كەركوك بۆ ڕۆژنیوز وتی: "ئەم فێستیڤاڵە ماوەی نۆ ساڵە بەردەوامە ئەم ساڵیش بە خۆشحاڵیەوە فێستیڤاڵەكە لە كەركوك بەڕێوەدەچێت كە تێیدا زۆربەی خوێندنگاكانی كەركوك و شارەكانی عێراق چالاكی جۆراو جۆر ئەنجام دەدەن هەروەها چەندین نمایشی شانۆیی پێشكەش دەكرێت".

وتیشی: "٢٠ بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی عێراق بەشدارن لە فێستیڤاڵەکەدا و وەزارەتی پەروەدەی عێراق ڕێكخەری چالاكیەكەیە".

ک.س