فێستیڤاڵی سلێمانی دەبێتە نوێنەری فێستیڤاڵی ئۆسکار لەناوچەکەدا

 فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، دەبێتە نوێنەری فێستیڤاڵی ئۆسکار لەناوچەکەدا، ئەویش دەبێـە هۆى ئەوەى، کە هەر فیلمێک لە فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى سلێمانیدا وەک باشترین فیلم نمایش بکرێت ڕاستەوخۆ کاندید دەبێت بۆ وەرگرتنى خەڵاتى ئۆسکار.


 پاش ئەوەی فێستیڤاڵی فیلمی نێو دەوڵەتی سلێمانی لەخوولی سێھەمیدا میوانداری (١١ فێستیڤاڵ ئۆسکار کوالیفی) کرد‌و لە‌وچوارچێوەیەشدا سەرجەمیان لەنێو فێستیڤاڵەکەدا سیمناریان سازدا، ھەروەھا لەخولی سێیه‌مى فێستیڤاڵى فیلمى نێودەوڵەتى سلێمانی-دا چەندین فیلم لە فیلمە باشەکانی دنیا نمایش کران، فێستیڤاڵى فیلمى نێودەوڵەتى سلێمانى، بووە نوێنەری فێستیڤاڵی ئۆسکار لەناوچەکەدا.

دانه‌ر عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی لەوبارەیەوە وتی:" فێستیڤاڵی سلێمانی تەنها ھەنگاوە ئیداریەکانی ماوە کە ببێتە یەکێک لەباشترین فێستیڤاڵەکانی جیھان، له‌ئێستاشدا دەبێتە نوێنەری ئۆسکار لەناوچەکەدا كه‌ ئه‌مه‌ هیوایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بونیاد ده‌ندرێت بۆ ئاینده‌ی فێستیڤاڵ‌ و پایته‌ختی ڕۆشنبیری".

هەوەرها وتیشى:" سودەکانى بوون بەنوێنەری ئۆسکار ئەوەیە، کە ھەر فیلمێکی کورت یان دۆکیومێنتاری لەفێستیڤاڵی سلێمانی ببێتە باشترین فیلم، ئەوا ڕاستەوخۆ لەئوسکار دەچێتە ڕیزی کاندیدی فیلمەکانەوە بۆ وەرگرتنی خەڵات".

د.ع