فێستیڤاڵی سینەما لە خانەقین بەڕێوە چو

دەستەی سینەما و تەلەفزیۆنی عێراقی لە بەسرە  بە هاوكاری ماڵی ڕوناكبیری سەلام لە خانەقین فیستیڤاڵێكی ئەنجامدا.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕوناكبیری سەلام فێستیڤاڵی سینەما دەستی پێكرد.

عەلی مالیكی سەرۆكی دەستەی سینەما و تەلەفزیۆنی عێراقی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"بۆ ماوەی دوو ڕۆژ فیستیڤاڵەكە بەردەوام دەبێت و تێیدا ١٧ كورتە فیلم نمایش دەكرێن ".

وتیشی، فێستیڤاڵەكە چەند بڕگەیەكی تر لەخۆی دەگرێت جگە لە نمایشكردنی كورتە فیلم، چالاكییەكان بریتی دەبن لە خوێندنەوەی شیعر و گۆرانی و موسێقا.

بۆ جاری دووەمە دەستەی سینەما و تەلەفزیۆنی عێراقی لە بەسرە فیستیڤاڵی سینەما لە خانەقین ئەنجام بدات و لەساڵی ٢٠١٧ یەكەمین فیستیڤاڵی خۆی لەو شارە ئەنجامدا.

د.ح