كۆنسێرتێكی خێرخوازی ئەنجام دەدرێت 

چوار هونەرمەندی گۆرانی بێژ، لەشاری سلێمانی، كۆنسێرتێكی خێرخوازی ئەنجام دەدەن و داهاتەكەی دەدرێت بەشوێنێك كە پێویستی پێی بێت.


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبینای ڕێكخراوی هایما لەسلێمانی، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بۆ هەریەكە لەهونەرمەندان شەهێن تاڵەبانی و یەریڤان هەڵەبجەیی و مەریوان سەفادین و ئاریان كەریم سازكرا، سەبارەت بەو كۆنسێرتە خێرخوازییەی لەڕۆژانی داهاتوودا، ئەم هونەرمەندانە ئەنجامی دەدەن.


هەرچەندە لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا،  ئەو شوێنە دیاری نەكرا كە داهاتی كۆنسێرتەكەی پێشكەش دەكرێت، بەڵام هونەرمەندان ڕایانگەیاند، بڕی داهاتەكە هەرچەندبێت، پێشكەشی شوێنێكی دەكەن پێویستی پێی بێت.


لە كۆنگرەكدا هونەرمەندی گۆرانی بێژ شەهێن تاڵەبانی ئەوەی خستە ڕوو، لەكۆنسێرتەكەدا گۆرانی نوێی بۆ هەوادارانی دەبێت، داوای لە هاوڵاتیانی كوردستانیش كرد كە بێن بۆئەم كۆنسێرتە، چونكە داهاتەكەی بۆ كەسانێك دەبێت كە پێویستیان پێیەتی.


وا بڕیارە كۆنسێرتەكە لە ٢٠ی تەموزی داهاتوو، لە هۆڵی سپی لە شاری سلێمانی  كاتژمێر  5 ی ئێوارە، بەڕێوە بچێت.
بلیتی كۆنسێرتەكەش لە هەمان هۆڵ و ئۆفیسی سەرەكی  ڕێكخراوی هایما و چەند شوێنیكی تردەفرۆشرێت.


د.ح