كۆنسێرتێك بۆ هونەرمەندانی نەتەوە جیاوازەكانی كەركوك بەڕێوچوو

لەچوارچێوەی چالاکی هەفتەی ڕۆشنبیریی كەركوك، كۆنسێرتێكی گۆرانی بۆ هونەرمەندانی نەتەوەكانی كەركوك بەڕێوچوو.


ئەمڕۆ لەهۆڵی بەڕیوبەرایەتی ڕۆشنبیریی کەرکوک، لە دڕیژەی كار و چالاكیەكانی هەفتەی ڕۆشنبیریی كەركوك، كە ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی بوو، كۆنسێرتێكی گۆرانی بۆ هونەرمەندانی كورد و توركمان عەرەب بەڕێوەچوو.

لە كۆنسێرتەكەدا سێ هونەرمەند لە نەتەوەکانی كورد و عەرەب و توركمان بە پێشکەشکردنی گۆرانیی پەیامی پێكەوەژیانیان بە كەركوكیان گەیاند.

هەر لە كۆنسێرەتەكەدا گروپی هەڵپەڕكێی نەورۆز بەرهەمێكی هەڵپەڕكێی فۆلكۆری كوردی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.

چالاکی هەفتەی ڕۆشنبیریی كەركوك، كە لەلایەن سەنتەری ڕۆشنبیریی شاری کەرکوک ڕێكخرابوو، ماوەی هەفتەیەكە بەردوامە و لەو ماوەیەدا چەندین چالاکی هونەریی و ڕۆشنبیریی ئەنجامدراوە.

د.ع