لەكەلار پێشانگایەكی شێوەكاری كرایەوە

بەناونیشانی (تابلۆكان دەدوێن) پێسانگایەكی شێوەكاریی بۆ هەوراز نەجمەدین هونەرمەندی شێوەكاری شارۆچكەی كەلار كرایەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەیسی ڕێست كافی لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی بەشێك لە هونەرمەندان و ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەكە، لە ژێر ناونیشانی (تابلۆكان دەدوێن) پێشانگایەكی شێوەكاریی بۆ هەوراز نەجمەدین كرایەوە كە گەنجێكی شێوەكاری دانیشتووی شارۆچكەی كەلارە.

لە پێشانگاكەدا ١٧ تابلۆی جیاواز نمایشكران لە جۆری زەیتی، كە پێكهاتبوون لە تابلۆی سروشت و خەیاڵی و جۆراو جۆر.

د.ح