لەهەڵەبجە شانۆی سەر شەقام بەڕێوەچوو

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتییەوە، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و لاوان هەڵسا بە ڕێکخستنی شانۆی سەر شەقام لە پارێزگای هەڵەبجە.


لەژێر ناونیشانی'' ئاشتی ئاوێزانی شەقامێکی گوڵڕەنگە'' ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری ولاوان بەهاوكاری ڕێكخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری شانۆییەكی سەر شاقامیان نمایشکرد.

شانۆیەکە لەلایەن گروپێک لە کچان و کوڕانی خۆبەخش لەسەر شەقام و بازاڕی شارەکە نمایشکران، هاوکات بەشێکی بەرچاو لە ژنان، گەنجان و منداڵان بینەری شانۆکە بوون.

پەیامی شانۆکە ئەوەبوو'' ئەگەر ئاشتی هەبێت شەقامەکانیش دەبن بە باخچە و مرۆڤەکان دەتوانن بە ئاسودەیی تێیدا بژین، هەروەها وەستانەوە دژی توندوتیژی و بانگەشەی ئاشتی بکرێت بۆ کوردستان''.

ب.ش