لە ئورمیە فێستیڤاڵی چاند و هونەری کوردی ئەنجامدرا

لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوارەمین فێستیڤاڵی چاند و هونەری کوردی ئەنجامدرا و لەماوەی سێ ڕۆژدا چەندین چالاکی هونەری و کلتوری پێشکەشکرا.


بە ئامانجی پاراستنی چاند و هونەری کوردی، چوارەمین فێستیڤاڵی چاند و هونەری کوردی لە شاری ئورمیە ئەنجامدرا، هونەرمەندان و هاوڵاتیانی شارەکانی ئورمیە، ماکۆ، سەقز و خوراسان بەشدارییان لەو فێستیڤاڵەدا کرد.  

بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆمیتەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە بە ڕۆژنیوزیان داوە، لە چوارەمین فێستیڤاڵی چاند و هونەردا، بەرهەم و کەلوپەلە کلتورییەکان پیشاندەدران، ئەوانەی بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردبوو، بە جلوبەرگی کوردی فستیڤاڵەکەیان ڕازاندبووەوە، هەروەها لە فێستیڤاڵەکەدا پێشانگای خواردن و بەرهەمە خۆماڵییە کوردییەکان وەک پەنیر، هەنگوین، جۆرەکانی نان و چەندین خواردنی کوردی پێشکەش کران. 

ژمارەیەکی زۆر هونەرمەند، گروپی موسیقا، گروپی هەڵپەڕکی و گۆرانیبێژ بەشداریی ئەو فێستیڤاڵە بوون.

د.ع