لە ئەڵمانیا بۆ منداڵانی مەخمور کۆنسێرتێک سازکرا

لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا "دەستپێشخەری ئاشتی و هیوا بۆ کوردستان" بۆ منداڵانی کامپی مەخمور کۆنسێرتێکی ڕێکخست.


ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، دەستپێشخەری ئاشتی و هیوا بۆ کوردستان، بۆ منداڵانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لە شاری بیلەفێڵدی وڵاتی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی هونەرمەندان نیزامەدین ئارچ، نورە دلۆڤان و ئالێکساندر زرنینگ، کۆنسێرتێکی ئەنجامدا.

لە کۆنسێرتەکەدا ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەی ١٩ی ئەم مانگە لە هێرشێکی نەژادپەرەستانە لە ئەڵمانیا کوژران بەبیرهێنرانەوە و هەروەها وێنەی منداڵانی کامپی مەخموریش نمایش کرا.

ئەمینە گۆزەن بەرپرسی دەستپێشخەرییەکە، ئاماژەی بە گەمارۆی سەر کامپی مەخمور کرد کە ٢٢٢ ڕۆژە بەردەوامە و ڕایگەیاند داهاتی ئەو کۆنسێرتە بۆ منداڵانی کامپی مەخمور دەنێردرێت.

گۆزەن هەروەها ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو گەمارۆیەی لەسەر کامپی مەخمورە، دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە و هەڵمەتەکە لەسەر ماڵپەڕی www.initiative-kurdistan.org بەردەوامە.

ک.س