لە باشور كەمپەینێك بۆ بایكوتی توركیا دەستيپێكرد

دوای ڕووداوی هێرشی نەژاد پەرەستانە بۆسەر هاوڵاتیانی باشوری كوردستان لە ترابۆزانی توركیا و سنوورداش كردنیان، كەمپەینێك بەناوی (#ناچین_بۆ_تورکیا) لەلایەن ڕۆژنامەنووسان، چالاكوانان و هاوڵاتیانەوە بۆ بایكۆتی توركیا دەستیپێكردووە. 


گروپێك لە ڕۆژنامەنووسان، چالاكوانان و هاوڵاتیان بە ئامانجی بایكۆتی گەشت كردن بۆ توركیا كەمپەینێكیان ڕێكخستووە بەناوی (#ناچین_بۆ_تورکیا)

كەمپەینەكە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وەك "هاشتاگ" بە زمانەكانی كوردی(سۆرانی)، ئینگلیزی و توركی بڵاو كراوەتەوە.
 
لە چوارچێوەی كەمپەینەكەدا وتراوە: "وەك دەستپێكێك بۆ یەكدەنگی و یەكهەڵویستی كوردان، پێویستە هەموو گەشتەكان بۆ وڵاتی توركیا بایكۆت بكرێت، چونكە ئەو دەوڵەتە سووكایەتیی بە كوردستان كردووە و تاوانی ئەنجامداوە، كاربەدەستانی تورك هەموو كارەكانیان لەسەر پشتی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەبەن، بەڵام دیسان سووكایەتی بە هاوڵاتیانی كورد، گەشتیار و كارسازانمان دەكەن، هەروەها دان بە هەرێمەكەمان دانانێن، بۆیە توركیا بایكۆت دەكەین".

#ناچین_بۆ_تورکیا

#StopVisitingTurkey

#BoykotTürkiye

د.ح