لە خانەقین پێشانگایەكی شێوەكاری كرایەوە

لە شارۆچكەی خانەقین پێشانگای شێوەكاری با ڕەنگەكان ببنە زمانی خۆشەویستی لەنێوانماندا، كرایەوە.


ئەمڕۆ بەشی ڕۆشنبیری و هونەری خانەقین و بەشی ڕۆشنبیری منداڵان، لە شارۆچكەی خانەقین پێشانگەی شێوەكاری با ڕەنگەكان ببنە زمانی خۆشەویستی لە نێوانماندا بۆ شێوەكار لەیلا تەها كرایەوە.

هونەرمەند لەیلا تەها بە ڕۆژنیوزی وت: ئەمە دووەمین پێشانگای شێوەكارییە دەیكەمەوە، لەم پێشانگا نوێیەدا بە 25 تابلۆ پێشانگاكەم كردەوە.

وتیشی: لە سەرجەم تابلۆكاندا تیشكم خستوەتە سەر لایەنە جیا جیاكی پەیوەست بە ژنان بەتایبەتی پرسی ئازادی و كێشە كۆمەڵایەتییەكان.

د.ح