لە دووەم ڕۆژی دیداری هونەری گەرمیان ژمارەیەک کورتە فیلم نمایشکرا

لە دووەم ڕۆژی دیداری هونەریی گەرمیان  بۆ سینەما و شانۆ، ١٠ کورتە فیلم نمایشکران، کە بەرهەمى دەرهێنەرانەى هەرێمى کوردستان و دەروەى هەرێمى کوردستان بوون.


بەیانی ئەمڕۆ، لە هۆڵی هونەر، لەشارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی  ژمارەیەک لە هونەرمەندانی میوان، کارەکانی دووەم ڕۆژێ دیدار ی هونەری گەرمیان دەستی پێکرد.

لەسەرەتادا، کورتە فیلمی مایکرۆفۆن، لە دەرهێنانی کەریمۆک، نمایشکرا و دواتر فیلمەکانی هەنگاوە نادیارەکان،  باشترین خەڵات، من سامیم، هاوژین، بازنەی ڕەش و سپی، پەلک، حەیات، پەرت بوون و دێڕە نەخۆێنراوەکان، پیشانی ئامادەبوون دران.

ئەو کورتە فیلمانەی نمایشکران بەرهەمی دەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بوون و لەگەڵ ئەوەشدا کورتە فیلمێکی عەرەبی تێدابوو، کە لە شاری بەغداوە بەشداری لە دیدارى هونەرى گەرمیان-دا کردبوو.

د.ع