لە سلێمانی باشترین وێنەکانی ساڵی ٢٠١٩ دەستنیشان کرا

ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ و ئەنجومەنی گەنجان لە شاری سلێمانی، باشترین وێنەکانیی بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەستنیشان کرد و خەڵات بە وێنەگرەکانی بەخشرا.


بە ئامادەبوونی دەیان وێنەگر، ڕۆژنامەنووس و هاوڵاتی، لە مەراسیمێکدا لەهۆڵی یەڵماز گۆنای، لە مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە لەشاری سلێمانی، ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ و ئەنجومەنی گەنجان، باشترین وێنەکانی ساڵی ٢٠١٩یان دەستنیشان کرد.

ئاسۆ کەریم، سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ، لە مەراسیمەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ڕێکخراوەکەیان و ڕێکخراوی ئەنجومەنی گەنجان، باشترین وێنەکانی ساڵی ٢٠١٩یان دەستنیشان کردووە و وتی: "زیاتر لە ٩٠٠ وێنە نێردراون بۆ پێشانگاکە و ئێمە ٤٥ وێنەمان لێ هەڵبژارد، ٥ وێنەگریش کە وێنەکانیان بە باشترینەکانە دیاریکران و خەڵاتکران، ئەمەش جاری یەکەمە مەراسیمی بەمجۆرە ڕیکدەخەین و هەوڵدەدەین بەردەوام بین، ئەمجۆرە مەراسیمانەش وێنەگرانی هەرێم هاندەدات".  

ئەو پێنج وێنەگرەی وێنەکانیان بە باشترین هەڵبژێردران بریتین لە:

 داستان خدر -  بۆ وێنەی سروشتی

ڕاوێژعوسمان - بۆ وێنەی شەو

ڕامێل دڵشاد - بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی

دیار ئاغا - بۆ وێنەی شەقام

سابیر ڕەشید – بۆ وێنەی وەرزشی

ک.س