لە سلێمانی یادی حەسەن زیرەك كرایەوە

 لە سلێمانی بە دوو مەراسیمی جیاواز یادی ٤۷ هەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەك كرایەوە.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری سەرا بەسەرپەرشتی كۆمەڵەی هونەرە میللییەكانی سلێمانی بەمەراسیمێكی تایبەت یادی ٤۷ هەمین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەك كرایەوە و لەبەردەركی سەراش ئاهەنگی گۆرانی و بڵاوكردنەوەی كتێبێك لەسەر حەسەن زیرەك بەڕێوەچوو.

لە سەرای سلێمانی، ئاهەنگەكە بە بەشداری هونەرمەندانی گۆرانی ‌بێژ لوقمان سەلیم و  ئیحسان زیرەك و جلیل مەحموود و موزیك ژەنان  حەمید عوسمان و  رێبوار رەسوڵ و  سەلاح وەردی، یادی هونەرمەندی كۆچكردو بەڕێوەچوو.

هاوكات كتێبێك بە ناوی(حەسەن زیرەك چریكەیەك بۆ شادی) بڵاوكرایەوە لە ئامادەكردنی ڕۆژنامەنووس مەریوان مەسعود لەمەراسیمەكەدا بەخشرایە ئامادەبووان،  كتێبەكە پێكهاتبوو  لە كتێبێكی هەزار و سەد لاپەڕەیی كە سەرجەم ژیاننامە و كاری هونەریی و هۆنراوەكانی حەسەنی زیرەك-ی لەخۆگرتووە.

د.ح