لە فێستیڤالێکی فیلم لە فەرەنسا باس لە تێکۆشانی کورد کرا

لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی فیلمی دووارنەنەزی فەرەنسا، فیلمێک لەبارەی کۆنفیدرالیزمی دیموکرات نمایشکرا، پاش نمایشی فیلمەکە ڕەخنەگران لەبارەی فیلمەکەوە قسەیان کرد.


لە ٤١-ەمین خولی فێستیڤاڵی دوارنەنەزی فەرەنسادا لەبارەی ژنانی کورد و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ کۆنفیدرالیزمی دیموکرات، سیمانارێک بەڕێوەچوو.

ئە فێستیڤالە دوو ڕۆژ پێش ئێستا دەستیپێکردووە و سمینارەکەش بە دەستپێشخەریی کۆماڵەی دۆستانی کورد لەبارەی کۆنفیدرالیزمی دیموکرات و ژنۆلۆژییەوە ڕێکخرا.

لە سمینارەکەدا تێکۆشانی ژنانی کورد لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان نرخێندرا.

هەروەها فیلمێک بەناوی "کچانی ئاگر" لە دەرهێنانی ستێپان برۆتۆن نمایشکرا، کە لە ڕۆژئاوای کوردستان وێنەگیراوە.

س.ح