لە قەسرێ کۆڕێک لەبارەی نووسین و وەرگێڕان ئەنجامدرا

لە ئێوارە كۆرێكدا لەشارەدێی قەسرێ باس لەنووسین و وەرگێران كرا و نووسەر مزەفەر عەوڵا، تیشکی خستەسەر بنەماکانی نووسین و وەرگێڕان لە ڕوانگەی ڕێگا زانستییەکان و ئەزمونە شەخسییەکانی خۆیەوە .


ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆڵی ناوەندی ڕۆشنبیری قەسرێ، لە شارەدێی قەسرێ-ی سەر بە شارۆچکەی چۆمان، لە پارێزگای هەولێر بە بەشداریی ژمارەیەك لە توێژە جیاجیاكانی قەسرێ، كۆرێك بۆ نووسەر و وەرگێڕ مزەفەر عوڵا قەسرەێی ڕێکخرا.

لەسەرەتای كۆرەكەدا نووسەر مزەفەرعەوڵا، تیشكی خستە سەر مەرجەكانی وەرگێران و وتی: دەبێت وەرگێڕ تیشك بخاتە سەر بەكارهێنانی هەندێک دەستەواژە و شێوازی نووسین و بڵاوكردنەوەی، وە ئەو جۆرە بابەتانەی كە پێویست و گرنگن بۆ ئەوەی وەربگێڕدرێتە سەر زمانی كوردی و بخرێنە ناو كتێبخانەكان و بەردەستی خوێنەران.

لەبەشێكی دیکەی كۆڕەکەدا، مزەفەرعەوڵا، ئاماژەی بە بەرهەمەكانی خۆی كرد و ئاماژەی بەو ئەزمونانەکرد کە لەبواری نووسین و وەرگێڕاندا هەیەتی، لەکۆتایشدا ئامادەبووان تێڕوانین و سەرنجەکانی خۆیان خستەڕوو.

ناوەندی ڕۆشنبیریی قەسرێ، لەلایەن كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخشەوە دامەزراوە، بۆ خزمەتكردنی شارۆچکەی قەسرێ لەبواری كەلتور و هونەر و ڕۆشنبیریی.

 د.ع