لە كەركوك نەوەكانی سەلاح داودە ڕێزیان لێگیرا

لە شاری كەركوك مەراسیمێكی ڕێز لێنان بۆ نەوەكانی هونەرمەند سەڵاح داودە و نەوەكانی ئەو هونەرمەندەش بۆ زیندوو ڕاگرتنی دەنگی باوكیان چەند بەرهەمێكی هونەرمەندی كۆچكردوویان پێشكەش كرد.


ئێوارەی ئەمڕۆ ناوەندی ڕێكخراوە دیموكراتیەكانی كەركوك، بە هاوكاری فرێندس كافی مەڕاسیمێكی تایبەتیان بۆ خەڵاتكردن و ڕێزگرتنی نەوەكانی هونەرمەند سەڵاح داودە ئەنجامدا.


ئۆژین جۆڵا، ڕێكخەری مەڕاسیمەكە بۆ ڕۆژنیوز ووتی:" ئامانجمان لەم مەڕاسیمە بریتیە لەوەی كە دەنگی ڕەسەنی سەڵاح داودە و نەوەكانی بەرز بنرخێنرێت، چونكە بە درێژایی نیوسەدەیە ئەم خانەوادەیە خزمەت بە هونەری ڕەسەنی كوردی دەكەن و جوانترین خانەوادەی هونەریی شاری كەركوكن.


د.ح