لە لۆزان فیلمی دۆکیۆمێنتاریی ئۆجالان و کێشەی کورد نمایشکرا

لە شاری لۆزانی سویسرا فیلمی دۆکیۆمێنتاریی 'ئۆجالان و کێشەی کورد' نمایشکرا.


فیلمی دۆکیۆمێنتاریی 'ئۆجالان و کێشەی کورد' لە لایەن لوئیس میراندا دەرهێنەری ئەمریکای باشوور ئامادەکراوە و ئاماژە بە خەباتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکات و لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە شاری لۆزانی سویسرا نمایشکرا.

دوای نمایشكردنی فیلمەکە لۆئیس میراندا لە ڕێگەی سکایپەوە بۆ بەشداربووان قسەی کرد.

میراندا ئاماژەی بە هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەدژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و ڕایگەیاند، بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا پڕۆژەیەکی هەیە.

ش.ف