لە پشدەر پێشبڕکێی ئەسپسواریی بەڕێوەچوو

لە گوندەکانی سنوری پشدەر ئاهەنگی نەورۆز بە پێشبڕکێی ئەسپسواریی کرایەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ گوندەکانی سنوری پشدەرە ڕەقەی سەر بە شارۆچکەی پشدەر لە دەڤەری ڕاپەڕین، بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، پێشبڕکێیەکی ئەسپسوارییان ئەنجامدا.

مەبەست لە پێشبڕکێکە زیندووکردنەوەی کلتوری ئەسپسواریی و پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز بوو، ئاماژە بەوەش کرا، گەلی کورد جەژنی نەورۆزی هەیە و جەژنێکی نەتەوەیی و بەرخۆدانە لە دژی زوحاکەکان.

ئەو جۆرە پێشبڕکێیە ماوەی چەند ساڵێک بوو بەڕێوەنەدەچوو، بەڵام ئەمساڵ خەڵک بە جۆشەوە پێشوازییان لێ کرد.

دوای کۆتاییهاتنی پێشبڕکێکە خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەشکرا، دواتریش بە هەڵکردنی ۲۱ مەشخەڵ بەرەو لووتکەی چیای کێوەرەش بەڕێکەوتن.


ک.ک