لە پێشانگایەکدا دەستڕەنگینی ژنان و هونەرمەندانی باوەنوور نیشاندرا

لەژێر ناونیشانی 'پەنجە ڕەنگینەکان یەکدەگرن' گروپی هیوای باوەنور پێشانگایەکی هونەرییان کردەوە، تێیدا کاری دەستیی ژنان چەندین کاری هونەریی دیکە نمایشکرابوو.


ئەمڕۆ لە هۆڵی بۆنەکان لەشارەدێی باوەنووری سەر بە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گروپی هیوای باوەنور پێشانگایەکی هونەرییان کردەوە.

 لە بەشێکی پێشانگاکەدا کاری دەستی ١٥ژنی دەست ڕەنگینی باوەنوور نمایشکرابوو، کە پێکهاتبوون لە بابەتی جوانکاریی ژنان و کەلوپەلە کلتورییەکان و ملوانکەی مێخەک و چنین و تابلۆ.

هەر لە پێشەنگاکەدا ٢٠ فۆتۆی ١٠ فۆتۆگرافەری شارەدێکە نایشکرابوو، لەگەڵ چەند تابلۆیەکی شێوەکاریی و کاری هونەری.

ڕێکخەرانی پێشانگاکە ئاماژەیان بەوەکرد، کە جاری یەکەمە پێشانگایەکی هەمەڕەنگی لەوشێوەیە لە باوەنوور دەکرێتەوە بکرێتەوە، پێیان وابوو، کە ئەوە هەنگاوێکی باشە لە بواری هونەریی و نیشاندانی توانا و دەستڕەنگینی بەهرەمەندانی باوەنوور.

سەردانکەران و بەشداربووانی پێشەنگاکە ئاماژەیان بەوەکرد، کە  شارەدێکەیان پشتگوێخراوە لە ڕووی چالاکی هونەرییەوە، بۆیە دڵخۆشیان دەردەبڕی بە کردنەوەی ئەم پێشانگایە.

د.ع