لە پێشانگایەکدا زیاتر لە هەزار پەرتووک خرایەڕوو

کتێبخانەی گشتی کەلار لە پێشانگایەکی پەرتووکدا بە هاوکاری کتێبخانەکانی ئەندێشە و ڕێنما و هەورامان، زیاتر لە هەزار سەرچاوە و پەرتووکیان لە سەرجەم بوارە جیاجیاکاندا بە داشکاندنی سەدا ٣٠ و ٤٠ و ٥٠، خستەڕوو.


بە دەستپێشخەری کتێبخانەی گشتی کەلار لەناو بینای کتێبخانەکە لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بە هاوکاری کتێبخانەکانی ئەندێشە و ڕێنما و هەورامان، بە داشکاندنی سەدا ٣٠ و ٤٠ و ٥٠، پێشانگایەکی پەرتووکیان کردەوە، هەروەها پێشانگاکە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

پێشانگاکە پێکهاتووە لە زیاتر لە هەزار سەرچاوە و پەرتووکی جیاواز بۆ سەرجەم چینوتوێژ و ئاستە جیاوازەکان، لە سەرجەم بوارە جیاجیاکاندا، بە زمانی کوردی و عەرەبی.

 ئامانج لە کردنەوەی پێشانگاکە خستنەڕووی زۆرترین سەرچاوە بۆ  خوێنەران و خوێندکارانی زانکۆ و زیاتر ئاشناکردنی کۆمەڵگا لەگەڵ پەرتووک و خوێندنەوەیە .

 

ک.ک