لە پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك سڵاو بۆ ڕۆژئاوای كوردستان نێردرا

لە فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی شاری كەركوك، گروپی شانۆی(گەل- سپی-حەسار) سڵاو بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان دەنێرێت.


ئەمڕۆ لە شاری كەركوك دووەم ڕۆژی پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی  سەرشامی خولی حسێن میسری بەڕێوەچووە، كە تێدا ١٢ گروپی عێراق و هەرێمی كوردستان،سوریا و ئێران نمایشی شانۆیی خۆیان ئەنجامدا.

لە نمایشی ئەمڕۆدا، گروپی شانۆی(گەل-سپی-حەسار)، کە لە شارۆچكەی چەمچەماڵەوە بەشدار بوو بوون، شانۆی 'پاڵەوان'یان نمایشکرد، كە ناوەڕۆكی شانۆكە دەربارەی بەرخۆدانی شەڕڤانانی كورد بوو لە ڕۆژئاوای كوردستان و لەشانۆكەدا سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان كرا.

شانۆكە لەناو نەخۆشخانەی ئازادیی نمایشكرا، دواتر گروپەکانی دیکە نمایشی شانۆی خۆیان ئەنجامدا.

پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام خولی حوسێن میسری ماوەی دوو ڕۆژە لە شاری كەركوك دەستی پێكردووە و بڕیارە ماوەی سێ ڕۆژ فیستیڤاڵەكە بەردەوام بێت.

ش.ف