'لە چیاوە بەرەو دەریا' بڵاوکرایەوە

گروپی ئاوازی چیا کلیپێکی بۆ گۆرانییەکی نوێ بە ناوی "لە چیاوە بەرەو دەریا" ئامادە کرد و بڵاویکردەوە.


گروپی ئاوازی چیا لە مانگی ئایارەوە تاوەکو ئێستا سێ کلیپی بڵاوکردووەتەوە و کلیپی سێیەم ناوی 'لە چیاوە بەرەو دەریا'یە و بە زمانی تورکی ئامادە کراوە، لە گۆرانییەکەدا باسی بەرخۆدان، مێژوو و تێکۆشانی ژینگەپارێزی کراوە.

ئاوازی چیا لە ٢٣ی تەمموزی ئەمساڵدا کلیپێکی بە ناوی "سەرهەڵدانی شۆڕش" و لە ٢٣ی ئایاریشدا کلیپێکی تری بە ناوی "دڵ پۆڵا" لەبارەی بەرخودانی گەریلاوە بڵاوکردەوە.

ش.ف