لە کۆڕێکدا ''شەوی کەوتنی جەلەولا'' گفتوگۆ کرا

لە هۆڵی ڕووناکبیری سەلام لە شارۆچکەی خانەقین، کۆڕێک سەبارەت بە ڕۆمانی'' شەوی کەوتنی جەلەولا'' بۆ ڕۆماننووس تەحسین گەرمیانی بەڕێوەچوو.


کاتژمێر٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕووناکبیری سەلام،  ئێوارە کۆڕێک بۆ ڕۆماننوس تەحسین گەرمیانی سەبارەت بە ڕۆمانی'' شەوی کەوتنی جەلەولا'' کە زمانی عەرەبی نوسراوە، بەڕێوەچوو.

کوڕەکە لەلایان بەرێوبەری ڕۆشنبیری و ھونەری خانەقین و گروپی لە پێناو خانەقین و ھۆڵی ڕوناکبیری سەلام بەرێوە چوو.

عەباس ئەرکەوازی بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری خانەقین بە ڕۆژنیوزی وت: لە پێناو گرنگی پێدان بە بواری ئەدەب ئەمڕۆ ئەم کۆڕە ئەدەبییە ڕێکخراوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەرئەم ڕۆمانە کە تیشکی خستۆتە سەر پێکەوە ژیان لە نێوان پێکھاتەکانی شارۆچکەی گوڵاڵە ھەروەھا ڕوداوەکانی شەڕی داعش و داگیرکردنی لەلایەن داعش بەشێکی دیکەی ئەم ڕۆمانەیە.

کۆڕەکە لە لایان ژمارەیەک ئەکادیمی و پسپۆری بواری ڕۆمان نوسین و زمانی عەرەبی گفتوگۆی لەسەر کرا و ڕەخنە و تێبینیەکانی خۆیان خستە بەرچاوی ئامادە بووان.

 لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی تەحسین گەرمیانی نووسەری ڕۆمانەکە کرا.

ب.ش