لە کەرکوک بە شانۆ هانی هاوڵاتیان بۆ بایكۆتی كاڵای توركی دەدرێت

لە پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام لە شاری كەركوك، لە ڕێگای شانۆیەكەوە هانی هاوڵاتیان درا بایكۆتی كاڵاتی توركی بكەن و بەرهەمی ناوخۆی بكەنە جێگرەوە.


ئەمڕۆ گروپی سێكانی، بە نمایشی 'پوختەی نەوەكان'، لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەشدار بوون، كە ناوەڕۆكی شانۆكە گوازرشتی لە ئازادی و بایكۆتی كاڵای توركی دەكرد.

قاسم غەمگین، دەرهێنەری شانۆی پوختەی نەوەكان، لەسەر شانۆکە دەڵێت، ناوەڕكی شانۆكە باس لەو گەنجانە دەكات كە دوای تەواوبوونی خوێندنیان دانامەزرێن، وە باس لە بەرهەمی ناخۆیی دەكات كە "پێویستە كاڵای هاوردەكراو بایكۆت بكرێت بە تایبەت كاڵای توركی و بەرهەمی ناوخۆی بكرێتە جێگرەوەی بەرهەمە هاوردەكراوەكان".

ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامە لە کەرکوک، کە پێنج وڵات و هەشت گروپ لە هەرێمی كوردستان و چوار شاری عێراق تێیدا بەشدارن.

س.ح