لە کەلار ئێوارە کۆڕێکی ئەدەبیی بەڕێوەچوو

ماڵی گەنجانی کەلار ئێوارە کۆڕێکیان بە ناونیشانی (لەنێوان زمانی شیعر و زمانی فکر)دا، بۆ نوسەر هێمن قەرەداغی سازکرد.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی گەنجانی کەلار لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ماڵی گەنجانی کەلار ئێوارە کۆڕێکی ئەدەبیان بە ناونیشانی (لەنێوان زمانی شیعر و زمانی فکر)دا، بۆ نوسەر هێمن قەرەداخی سازکرد، بە بەشداری بەشێک لە نوسەر و شاعیر و هونەردۆستان.

هێمن قەرەداخی، لە سەرەتای کۆڕەکەدا باسی لە زمان کرد و دیدی فەیلەسوف و بیرمەندانی خستەڕوو دەربارەی زمان، زمانی جیا کردەوە بە چەند قۆناغێک، زمانی جەستە و وتن و هەست کردن.

ئاماژەی بەوەشدا، زمان ئێستا بەرگە جەوهەریەکەی لێ داکەنراوە و بەرگێکی شکڵی بە بەردا کراوە، پێویستە جەوهەری زمان بگەڕێتەوە و ئەو ڕۆحیەتەی خۆی پێ بدرێتەوە، هەروەک شاعیرە کلاسیکیەکان کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە گێڕانەوەی شکۆی زماندا، وەک مەحوی و نالی.

دواتر کۆڕەکە بە خوێندنەوەی چەند پارچە شیعر و پەخشان و پێشکەشکردنی چەند پارچە مۆسقایەک، کۆتایی پێهات.

ک.ک