ماکرۆن: تورکیا مامەڵەی لەگەڵ چەکدارانی داعش کردووە

لەمیانەی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: تورکیا مامەڵەی لەگەڵ ئەو چەکدارانە کردووە کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە و پشتیوانی زۆریشی لێکردوون.


سەرۆکی فەرەنسا لەمیانەی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لەندەن، ڕایگەیاند: تورکیا شەڕی ئەو لایەنانە دەکات کە لەگەڵ ئێمە شەڕیان دژی داعش کرد.

ماکرۆن پرسیاری ئەوەشی کردووە:"تێناگەین چۆن دەبێت تورکیا بەشێک بێت لە پەیمانی ناتۆ؟ لەکاتێکدا مامەڵەی لەگەڵ داعش کردووە و سیستەمی ئێس400ی لە ڕووسیا کڕیووە.

ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە:" هیچ شرۆڤەیەک بۆ هەڵوێستەکانی تورکیا ناکرێت، پێناسەی تیرۆر بۆ ئەو هێزانە دەکات کە شەڕی داعشیان کردووە، ئەمە پێناسەی ئێمە نییە".

ب.ش